شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایده‌كات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداریكردنى ئه‌فسه‌ران له‌بۆنه سیاسییه‌كاندا قه‌ده‌غه ده‌كات، وه‌زیرى به‌رگریش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.
ڕایدەگەیێنێت، ڕێگەپێدراو نییە ئەفسەران و پلەدارانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی بەشداری هیچ کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەیەک بکەن کە هەڵگری پەیامی سیاسی بێت.
بڕیاروایه له11ى 11ى ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانى عێراق بەڕێوەبچێت، وەزارەتی بەرگریی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەیەوێت ڕێگریی لەئەفسەرو پلەدارەکانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بکات بۆ ئەوەى نەبنە بەشێکە لەهەڵمەتەکانی بانگەشەی کاندیدو حزبەکان.
له‌وباره‌یه‌وه سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"ڕێنماییمانداوە كه بەشداریکردنی ئەفسەران‌و پلەدارەکان لەکۆنفرانس یان کۆبونەوەکان کە هەڵگری پەیامی سیاسی بێت یاخود له‌و شوێنه بانگەشە بۆ کاندیدەکان بکرێت، قەدەغەیه".
وه‌زیرى به‌رگریى عێراق جه‌ختده‌كاته‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییە بکات‌و لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران بەگوێره‌ى ڕێسا سەربازییەکان بکات.
