شارپرێس:
مەشعان جبوری کەسایەتی سیاسی عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پهیامێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "کشانەوەی کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق ڕوداوێک نابێت بەئاسانی تێپەڕبێت، بەڵکو بومەلەرزەیەکەو سەقامگیریی لەعێراق ناهێڵێت".
لەگەڵ کۆبونەوەی پارتو لایەنو هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەپیرمام لەپێناو وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بەرامبەر بەغداو پێشێلکردنی دەستور، مەشعان جبوری، کەسایەتی سیاسی عێراق لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "کورد بەشداریی سەرەکی ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام بون، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای نێودەوڵەتی بەڕوی ئۆپۆزسیۆن".
ئهوهشى وتوه، "کشانەوەیان لەپرۆسەی سیاسی عێراق تەنها ئامادەنەبون نییە لەپرۆسەکە، بەڵکو ڕوخانی بەشێکی شەرعییەتی نیشتمانییە، زۆر زەحمەتە عێراق بتوانێت بەرپرسیارێتی کاردانەوەکانی ئەو بڕیارەی کورد بگرێتە ئەستۆ".
لەکۆتایشدا نوسیویەتی، "هیچ جێگرەوەیەک بۆ گفتوگۆو دیالۆگ نییە".