شارپرێس:
کۆبونەوەی به‌شێك له‌هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەسەرپەرشتیی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپیرمام کۆتاییهات، كه‌مێكى دیكه ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه، شارپرێس زانیویه‌تى، یه‌كێك له‌پێشنیازه‌كان، پێكهێنانى ئەنجومەنێکی سیاسییه بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا نه‌توانراوه بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌دژى به‌غدا بدرێت، وه‌كو بڕیارى كشانه‌وه له‌پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق‌و بایكۆتى سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى كورده‌وه.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى پیرمام بریتیه له‌پێكهێنانى ئەنجومەنێکی سیاسیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، بڕیاروایه سبه‌ینێ هادى عامرى سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح‌و ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر سه‌رۆكایه‌تى وه‌فدێكى سیاسیى باڵاى عێراق بكات بۆ هه‌رێم‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و وه‌فده‌ى عێراق، ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌كه‌ى هه‌رێمیش سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
