لەپیرەمەگرون بەشێکی مزگەوتێک ڕوخاو سێ كرێكار برینداربون

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ لەکاتی تێکردنی سه‌قفى مزگەوتێک لەناحیەی پیرەمەگرون لەسنورى پارێزگای سلێمانی، تەواوی سه‌قفه‌كه‌ ڕوخاو بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی، سێ کرێکار بریندارن.


سەلام ئەحمەد دانیشتووی پیرەمەگرون‌و شایەتحاڵ به‌ڕۆژنامه‌وانانى وتوه‌، "مزگەوتەکە زۆر گەورەیە، سەرەتا بەشێکی سه‌قفه‌كه‌ چیمەنتۆی تێکراو هیچ کێشەیه‌كى نەبوو؛ لەبەشی دوەمدا تێكردنى سه‌قفه‌كه‌دا هەموی ڕوخا".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، ڕوداوەکە به‌یانى ئەمڕۆ 12ی تەمموز ڕویداوەو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانیش سێ کرێکار بریندارن.