شارپرێس:
بهرپرسێكى باڵاى كورد لهڕۆژئاوا زانیاریى گرنگ ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "لێکتێگەیشتنەکانی نێوان دیمەشقو ڕۆژئاواى كوردستان تائێستا ڕون نییە"، دهشڵێت:"هەرلایەنێک مەرجی تایبەتی خۆی هەیەو داوای جێبەجێکردنی دەکات، سوریا پابەندە بەبڕیاری یەکخستنەوەی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا، بەڵام ههسهده داوای میکانیزمو ئامرازەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەمە".
شێخ ڕیاز دەرار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بەڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی وتوه، "کۆبونەوەی ئەمدواییەی نێوان ئیدارەی خۆسەرو حکومەتی دیمەشق، هیچ ڕێککەوتنێکی بەرهەمنەهێناوه، تەنها لێکگەیشتنێک هەبوو بۆ بەردەوامبون لەگفتوگۆو کۆبونەوەکان".
دهشڵێت:"تێکەڵکردنی ههسهده لەگەڵ سوپای سوریا بڕیارێکە پێویستی بەڕونکردنەوە هەیە، سەرەتا لەسەر سروشتی پێکهاتەی سیستەمی سەربازیی، چونكه پێموایه هەسەدە دەتوانێت بیر لەگفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ئێستا بکاتەوە لەسەر میکانیزمی بونیادنانی سوپاو بۆ چ ئامانجێک، چونکە سوپای سوریا دەبێت نیشتمانی بێت، کە تێیدا هەموان بەبێ جیاوازی بەشداریی بکەن لەسەر بنەمای لێهاتویی، نەک دڵسۆزی بۆ لایەنێک".
جهختیشیكردوهتهوه، "پڕۆژەی سوریا بەتەواوی نیشتمانییە، هەروەها هەسەدە مافی ئەوەی هەیە پێگەی ڕاستەقینەی هێزەکانی بزانێت کە لەم پرۆسەیەدا مەشقیان پێکراوە، نەک تەنها بەشداریکردن لەپڕۆژەیەکدا، لێرەوە پێداگریی لەسەر وردەکارییو میکانیزمەکانو چۆنیەتی پاراستنی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن گەلەکەیەوە دەکات".
سەبارەت بەلێدوانەکەی تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا کە ڕایگهیاندوه، فیدراڵی بۆ سوریا نابێت، دەرار وتی، "ئەو بەدیدگاکانی بۆ داهاتوی سوریاو فیدراڵی بەنەگونجاو دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە باسی فیدراڵی ناکەین، بەڵکو زیاتر باسی لامەرکەزییەت دەکەین، چونکە بەمانای ئەوەدێت کە ناوچەکان خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن، ئێمە دەزانین کە دامەزراوە هەیە تەنها دەبێت مەرکەزیی بێت، وەک وەزارەتەکانی بەرگریی، کاروباری دەرەوە، دارایی چەندانی دیکە، بەڵام سەبارەت بەپەروەردە، کشتوکاڵو دامەزراوەو وەزارەتەکانی دیکە، ئەمە شتێکە کە دەتوانرێت لەناو ئەو پڕۆژانەدا جێگیربکرێت کە لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبردن بونیادنراون".
باسی لەوەشکرد، "گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامدەبێت بۆ گەیشتن بەلێکگەیشتن، هەروەها ئەو قوربانیدانەی لەپێناو بەرژەوەندیی سورییەکانو هەڕەشەکانی داعشو تیرۆر دراوە، بێهودە نابێت، ئێمە توانای بەرگریکردنمان هەیە".
