شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبووەو واژۆ بۆ دانانی کێشەی موچە لەبەرنامەی کارەکانی پەرلەمان کۆکرایەوە.
سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داوام لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە.
دەشڵێت، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی موچە واژۆی ٦١ پەرلەمانتارمان کۆکردووەتەوە لە کاتێکدا پێویستی بە واژۆی ٥٠ پەرلەمانتارە، بۆ ئەوەی ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان.