شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەچوارچێوەی هەماهەنگیی، ئاشکرایکردوە، عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیكمە، دەستی بەهەنگاوی سەرەتایی کردوە بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، بەئامانجی ئەوەی لەبڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو پاشگەزی بکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕونیکردوهتەوە، حەکیم لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە دەسەڵاتی پێدراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەدر لەسەر مەرجەکانی، بەڵام سەدر "هەموو دەرگاکانی پەیوەندیی داخستوە"، ئەمەش وادەکات ئەرکی پەیوەندیکردن پێیەوە "زۆر قورس" بێت.
سەرچاوەکە پێشبینیکردوە، هەڵوێستی سەدر لەڕۆژانی داهاتودا بگۆڕێت لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندیی.
وتویەتی:"ئەگەر مەرجەکانی سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جێگەی قبوڵ بن، لەوانەیە داوا لەکۆمسیۆن بکرێت دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پاڵێوراوانی ڕەوتی سەدر بکاتەوە."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆبەدورگرتنی سەدر لەبەشداریکردن لەهەڵبژاردن لەوانەیە زیان بەپرۆسەی سیاسیی بگەیەنێت بەهۆی فراوانیی بنکە جەماوەرییەکەیەوە".
بهوتهى سهرچاوهكه، "سەدر خواستی بەشداریکردنی هەیە، بەڵام کاتو مەرجەکان یەکلاکەرەوەن".
