شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى توركیا وه‌ڵامى دوا نامه‌ى قه‌ندیلى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ئاكپارتى‌و مه‌هه‌په‌و ده‌م پارتى پرۆسه‌یه‌كیان بۆ خۆشگوزه‌رانى توركیا ده‌ستپێكردوه‌و بڕیاریانداوه پاشه‌كشه نه‌كه‌ن، ده‌شڵێت:"ڕێگری‌کردن لەزمانی کوردی هەڵەبوو، ئه‌وه‌ش بوه هۆکار بۆ زیادبونی شه‌ڕو كوشتار له‌توركیادا"، ڕاشیگه‌یاند، "توركیا به‌دیموكراسى گه‌وره‌تر ده‌بێت نه‌ك شه‌ڕو كوشتار، ئێمه خوێنڕشتن‌و فرمێسكى چاوى دایكان ده‌وه‌ستێنین".
دواى نامه‌كه‌ى دوێنێى قه‌ندیل كه تێیدا 30 گه‌ریلا چه‌كه‌كانیان له‌ناوبردو سوتاندیان وه‌ك نیازپاكیه‌ك بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى، ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى حزبه‌كه‌یدا له‌ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و وتى:"47 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ساڵى 1984 په‌كه‌كه یه‌كه‌م چالاكى ئه‌نجامداو دوو سه‌رباز كوژران‌و سێ هاوڵاتیش برینداربون".
وتیشى:"له‌و ڕۆژه‌وه خه‌بات دژى ئێمه ده‌ستى پێكردو به‌و هۆیه‌شه‌وه 10 هه‌زار هێزى ئێمه كوژراون‌و 50 هه‌زار هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئێمه ئه‌وه له‌بیر ناكه‌ین، هه‌رچه‌ند له‌وكاته‌وه زۆر حكومه‌ت هاتن‌و چون وتیان په‌كه‌كه له‌ناوده‌به‌ین، به‌ڵام هه‌ر هات‌و ئه‌و هێزه چالاكتر بوو".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "نابێت ئه‌وه‌ش نادیده بگرین، حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى توركیا هه‌ندێك سیاسه‌تى هه‌ڵه‌یان له‌به‌رامبه‌ر گه‌لى برامان كورد په‌یڕه‌وكرد، بۆ نمونه دایك‌و منداڵیان له‌یه‌ك جیاكرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌زیندانه‌كانیشدا ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا به‌زمانى كوردى قسه‌بكه‌ن، ئه‌مانه هه‌ڵه گه‌وره‌كانن كه حكومه‌ته‌كانى توركیا په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد توركیا نائارام بێت‌و زیانى دوو ترلیۆن دۆلارى پێبگات".
ڕونیكرده‌وه، "ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌م دۆخه كرد‌و هه‌نگاومان نا، برایه‌تى‌و یه‌كسانیمان گرتوه‌ته‌به‌ر، هاوڵاتیبونمان گرته‌به‌ر، په‌كه‌كه زیانى گه‌وره‌ى له‌توركیاداوه، به‌ڵام له‌دوایین كۆنگره‌ى خۆیداو له‌وه‌ڵامى ئیمراڵى، په‌كه‌كه خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و دوێنێش یه‌كه‌م گروپیان له‌مه‌راسیمێكدا چه‌كیان دانا‌و له‌ناویان برد، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێمه هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر خوێن له‌توركیا نه‌ڕژێت، به‌ڕاستى ئه‌مڕۆ ڕۆژێكى نوێیه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ هه‌ڵده‌درێته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌مڕۆ ده‌رگایه‌كى گه‌وره له‌توركیا كراوه‌ته‌وه‌و توركیا به‌بڕیارى ئاشتى به‌هێزتر ده‌بێت، هه‌ر هه‌وڵێكیش درابێت بۆ ئاشتى، سه‌رینه‌گرتوه‌و نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوبێت، به‌ڵام ئێمه سه‌ریده‌خه‌ین، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى ئێستا ده‌ستمان پێكردوه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵگه‌نامه‌ى نوسراو‌و ڕێكه‌وتن نییه، به‌ڵكو بڕوابونى ئێمه‌یه به‌توركیایه‌كى بێ كێشه‌و كراوه، ده‌مانه‌وێت خوێنڕشتن بوه‌ستێنین‌و فرمێسكى چاوى دایكان بوه‌ستێنین، نایشارینه‌وه‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، بڕیارێكه داومانه‌و پاشگه‌ز نابینه‌وه لێى".
سه‌باره‌ت به‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌شى بیانه‌وێت هه‌ڕه‌شه له‌ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى بكه‌ن وه‌كو داینه‌مۆى ئه‌م پرۆسه‌یه، ئه‌وه لێره‌وه پێتانده‌ڵێم، هیچ كه‌سێك حه‌دى نییه له‌ژێر هیچ ناو‌و ناونیشانێكدا ڕوبه‌ڕوى باخچه‌لى ببێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى كردومانه بۆ خێرى توركیایه، ئه‌وه‌شى بۆ توركیا بێت ئێمه هه‌ر له‌پێشه‌وه ده‌بین‌و ناوه‌ستین".
ئه‌ردۆغان داواى له‌هه‌موو گه‌لى توركیا كرد، له‌ئێستا به‌دواوه ئاهه‌نگ بگێڕن‌و دڵخۆشبن، ئه‌وه‌شى وت:"با كه‌س نه‌ترسێ‌و كه‌سیش دودڵ نه‌بێت، كه‌سیش پرسیار له‌دڵى خۆیدا دروستنه‌كات، ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ین‌و ده‌ستمان پێكردوه بۆ توركیایه، 23 ساڵه تێكۆشان ده‌كه‌ین‌و ئێستا كه‌وتوینه‌ته سه‌ر ڕێگه‌یه‌كى ڕاست‌و دواجاریش توركیا گه‌لى توركیا سود ده‌بینێت واته 86 ملیۆن هاوڵاتى توركیا قازانج ده‌كات له‌م پرۆسه‌یه".
ئه‌ردۆغان باسى برایه‌تى نێوان كورد‌و توركى كرد‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "كه‌ركوك‌و سلێمانى‌و هه‌ولێرو موسڵ‌و ئه‌سته‌نبوڵ، شارى هاوبه‌شى ئێمه‌شه،
ئێستا مێژوو خۆى دوباره‌ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ كورد‌و تورك به‌بێ هیچ ئاسته‌نگیه‌ك به‌خۆشه‌ویستیه‌وه له‌یه‌كتر نزیك ده‌بنه‌وه‌و وه‌كو برا پێكه‌وه ده‌ژین‌و توركیا پێشده‌خه‌ن، ئێمه 47 ساڵه شه‌ڕ ده‌كه‌ین، كێ سه‌ركه‌وت‌و كێ قازانجى كرد، بێگومان كه‌س قازانجى نه‌كرد، ئێستاش توركیا وڵاتى هه‌مومانه‌و پێكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌ڕێوه‌ى به‌رین، ئێمه هه‌موو گه‌لانى توركیا براین".
له‌په‌یامێكیشدا وتى:"برایانى كورد‌و عه‌له‌وى، وه‌رن پێكه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ڕه‌خنه‌تان له‌ئێمه هه‌یه؟ وه‌رنه پێشه‌وه با گفتوگۆى برایانه بكه‌ین، وه‌رن با واز له‌چه‌ك بهێنین، له‌ئێستاوه زمانى چه‌ك بێده‌نگ ده‌كه‌ین‌و به‌ره‌كه‌ت ده‌خه‌ینه سه‌ر سفره‌و خوانى ماڵه‌كان، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌مومان دڵمان وه‌ك یه‌ك پاك بێت، توركیایه‌كى ئارام‌و پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بونیاد ده‌نێین".
سه‌باره‌ت به‌قۆناغه‌كانى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى له‌توركیا، ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، "له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا كۆمسیۆنێك پێكده‌هێنین ورده‌كارییه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه له‌وێوه ده‌ستپێده‌كه‌ین، نابێا ڕۆڵى ده‌م پارتیش نادیده بگیرێت، ئێمه‌و مه‌هه‌په‌و ده‌م پارتى پێكه‌وه ده‌ستمان پێكردوه‌و دواڕۆژێكى ڕوناك بونیاد ده‌نێین له‌توركیادا، بۆیه پێتان ده‌ڵێم، شتى خۆشتر له‌ڕێگه‌یه پشتیوان به‌خودا".
باسى كوردانى باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستانى كرد‌و وتى:"كێشه‌كانى گه‌لى كورد له‌عێراق‌و سوریاش به‌كێشه‌ى خۆمان ده‌زانین‌و دڵمان له‌گه‌ڵیانه، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه سوپاسى حكومه‌تى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ هاوكاریكردنیان له‌پشتیوانیكردنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له‌توركیا ده‌ستمان پێكردوه".
