شارپرێس:
لهبهردهم دادگاى ههولێرو لهكاتى بهڕێوهچونى دادگاییكردنى شێروان شێروانى، هێزێكى ئهمنیى هێرشیكردهسهر تیمى شارپرێسو سهرباریى لێدانو ئازاردانو چهندین وتهى نهشیاو، دهستیانگرتوه بهسهر كهلوپهله ڕۆژنامهوانیهكانیشیاندا.
ئەمڕۆ لەدادگای کەتنی بنەسڵاوە، ڕۆژنامەوان شێروان شێروانى جارێکی دیکە بەزیاتر لەچوار ساڵى دیکە زیندانى سزادراو لەکاتى دادگاییەکەشدا گرژیی دروستبوو.
پارێزەری ڕۆژنامەوان شێروان شێروانى ڕایگەیاند، دانیشتنەکە کاتژمێر نۆ دەستیپێکردو زیاتر لەدوو کاتژمێر بەردەوامبوو، لەئەنجامدا شێروان شێروانی بەزیاتر لەچوارساڵى دیکە زیندانى سزادراو لەكاتى دادگاییهكهدا هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکراوەو گرژییو دەمەقاڵێ دروستبوە.
لهكاتى ئهو مهراسیمهدا، هێزێكى ئهمنیى بهجلوبهرگى مهدهنیهوه پهلامارى تیمى میدیایى دهزگاى میدیایى شارپرێس-ى داو سهرباریى لێدانو ئازاردانو چهندین وتهى نهشیاو، دهستیانگرتوه بهسهر كهلوپهله ڕۆژنامهوانیهكانیشیاندا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ بڕیار لەچارەنوسی شێروان شێروانی بدرێتو ئەگەر گرفت بۆ دۆسیەکەی دروستنەکرێت، 9ى ئەیلول ئازادبکرێت.
پێشتریش شێروان شێروانی ئازادبونی مەرجدار نەیگرتوەتەوەو دوو سکاڵای یەکلایی بوەتەوەو تەنها ئەم دۆسیەیەی ئەمڕۆ کە هەڕەشەکردنە لەئەفسەرێکی زێرەڤانیو ئەمڕۆ دانیشتنی یەکەمی ئەو دۆسیەبوو و سزاى چوارساڵو مانگێک زیندانیی درا.
ڕۆژی 16ی ئابی 2025، پارێزەرەکەى شێروانی وتی، "ئەم سکاڵا نوێیە ڕێگریى لەئازادبونى شێروان شێروانى لەمانگى ئەیلولى داهاتودا دەکات".
باسی لەوەشکرد، سکاڵاکە لەلایەن پلەدارێکى سەربازیى بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لەخۆیىو خێزانەکەى لەسەر شێروان شێروانی تۆمارکراوەو دوو پاسەوانى پلەدارەکەش بونەتە شایەتحاڵ.
وتیشى، "سکاڵاى پلەدارەکەى زێرەڤانى، پشتى بەمادەى 229 لەیاساى سزادانى عێراقى بەستوە کە تایبەتە بەهێرشکردنەسەر کارمەندى دەوڵەت لەکاتى ڕاپەڕاندنى ئەرکەکەیىو سزاکەش بریتییە لەزیندانیکردن بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاتر نەبێتو پێبژاردنیش دەیگرێتەوە".
پارێزهرى شێروانى ئهوهشى وت:"بەگوێرەى یاسا پێویستە پاراستنى ئاسایشى چاکسازییەکان بەپۆلیس بسپێردرێت، بەڵام لەهەولێر ئەو ئەرکە بەهێزى زێرەڤانى سپێردراوە، زانیاریشمان بەدەستگەیشتوە لەپاش ئەم سکاڵایەش، سکاڵایەکى دیکە لەدژى شێروان شێروانى دەجوڵێندرێت".
شێروان شێروانى لەحەوتى تشرینى یەکەمى ساڵى 2020 لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوانو چالاکوانێکى بادینان دەستگیرکرا، پاش چەند مانگێک لەدەستگیرکردنیان، دادگای تاوانی هەولێر ڕۆژى 16ى شوباتى 2021 بەتۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، هەریەک لەشێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەمەدئەمین، هاریوان عیساو شڤان سەعیدی بەشەش ساڵ زیندانى بۆ هەریەکەیان سزادا.
لهشوباتی 2022 بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمیش، 60%ی سزاکەیان لابرا، جگە لەشێروان شێروانی کە 50%ى سزاکەى کەمکرایەوە.
بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، پێویستبوو لەئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازادبکرایە، بەڵام بەر لەو وادەیە لە 20ی تەمموزی 2023، شێروانی بەمادەی 298و 295 لەیاسای سزادانی عێراقى، بەچوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە، دواتر بەفەرمانەکەی سەرۆکی هەرێم، چوار ساڵەکە کرایەوە بەدوو ساڵو کۆتا وادە بۆ ئازادبونى مانگى ئەیلولى ئەمساڵ بوو.
