شارپرێس:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) مەشقێكى سەربازی چڕ‌و پڕی ده‌ستپێكردو سه‌رجه‌م هێزه‌كانى خسته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێك.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، مانۆڕێكى مه‌شقێكى چڕوپڕى لەناو بنکەی شەدادی لەنزیك حەسەکە ئەنجامدا.
له‌ناو بنكه‌كه‌ى ئه‌مریكا، شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌و سه‌ربازانى چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پێكه‌وه به‌شدارییان كرد.
زانیارییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌ى له‌ناو بنكه‌كه‌ى ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا، ڕێوشوێنێكى ئەمنییە توندە گیراوەتەبەر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌گه‌رێك بۆ په‌لاماردانى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، هێلیکۆپتەرە جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌ت له‌و مانۆڕه‌دا بەشدارییان کردوه‌و ئامادەکاریی پێویست بۆ هه‌ر ڕوبەڕوبونەوەو هەر هەڕەشەیەک كراوه.
ئەم مانۆڕانە بەشێکن لەبەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی سەربازیی نێوان هاوپەیمانان‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی زیاترى ناوچەکە.