شارپرێس:
محەمەد نور ئەلزەیب شێخی عەشیرەتی بریج، وردەکاریی کۆبونەوەكهى نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیو کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتەکانی ڕەققە ئاشکرادهكات، ڕهتیدهكاتهوه، هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بەڕادەستکردنی شارەکە بەحکومەتی سوریا بكرێتو کرابێت.
زەیب لەلێدوانێکدا بەپێگەی نۆرس پرێسی وتوه، "کۆبونەوەکەی یەکشەممە، تیشکیخستهسەر گفتوگۆکردن دەربارەی دۆخی سیاسییو زانینی بۆچونەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەبارەت بەدانوستانەکانی نێوان حکومەتی سوریاو ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان".
وتویەتی:"کۆبونەوەکە لەنێوان شێخو کەسایەتییە دیارەکانی ڕەققە بەبێ ئامادەبونی هێزەکانی سوریای دیموکرات یان هیچ نوێنەرێکی سەربازیی ئەو هێزه ئەنجامدرا".
شێخی عەشیرەتی بریج دەشڵێت:"دوو کۆبونەوە ئەنجامدران، یەکەمیان کۆبونەوەى شێخو کەسایەتییە دیارەکانی ڕەققەو تەبقەی کۆکردەوەو تیشکیخستەسەر ڕێگهکانی بەهێزکردنی یەکگرتنو سەرکەوتنی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریو حکومەتی سوریا، شێخو کەسایەتییە دیارەکان جەختیانکردەوە، ئەم کۆبونەوەو دانوستانانە لەژێر چاودێرییو گەرەنتی نێودەوڵەتیی بێت".
باسى لهوهشكردوه، "کۆبونەوەی دوەم ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاریی لەخۆگرت کە لەحەوت چینو توێژ پێکدێتو نوێنەرایەتی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ڕەققە دەکەن لەعەشیرەتو کەسایەتییە دیارەکانو پیاوانی ئایینیو کەسایەتییە سیاسییەکانو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیو ڕۆشنبیرانو تەکنۆکراتو پارێزەرانو ژنان، جگە لەئیدارەی ئەنجومەنە یاسادانانو جێبەجێکارو دادوەرییەکان".
ئەوەشى ئاماژه پێكردوه، "هەموو بەشداربوان جەختیان لەسەرئەوەکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێز لەبنەما نیشتمانییەکان بگرێت، بەتایبەتی یەکپارچەیی خاکی سوریا، لامەرکەزییەتی کارگێڕیی تاکە چارەسەرە بۆ کێشەی سوریا، لەگەڵ دابینکردنی چاودێری نێودەوڵەتی بۆ قۆناغەکانی داهاتوی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەرییو دیمەشق".
بەوتەی زەیب، "هەرچی دەربارەی ڕادەستکردنی شارەکە بەحکومەتی سوریا بڵاوکراوەتەوە، زانیارییەکی تەواو ناڕاستەو کۆبونەوەکان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەچوارچێوەی مەدەنییو سیاسیدا بەردەوامدەبێت بەبێ هیچ ڕۆڵێکی سەربازی یان ڕادەستکردنی ڕاستەقینەی شارەکە".
