شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە شاندی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەیەکی گرنگو بەرفراوانی لەگەڵ چەندین وەزیرو بەرپرسی حکومەتی فیدراڵی لەبەغدا ئەنجامدا سەبارەت بەپرسە هاوبەشەکانی هەردولا بەتایبەتی موچەو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش دهڵێت:"بهرهو پێشچونى گرنگ ڕویداوه".
بەگوێرەی ڕاگەیهنراوێكى وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەکۆبونەوەیهکدا لهبهغدا، باس لەکێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ههولێرو بهغدا كراوه، لەوانە بەرهەمهێنانو هەناردەکردنەوەی نەوت، داهاتی نانەوتی، هەروەها تەوتینی موچە، بەپشتبەستن بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە.
وهزارهتهكهى عێراق نوسیویهتى، بەشداربوان جەختیانکردوهتهوه، پێشکەوتنی بەرچاو بەدیهاتوە، بەتایبەتی لەبەرهەمهێنانو هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا، چونکە هەموو مەرجو پێداویستییە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنانو هەناردەکردن لەڕێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) جێبەجێکراون.
هەردولا بڕیاریانداوه، بەردەوامبن لەگفتوگۆکان بۆ تەواوکردنی ئەو مەرجانەی ماونەتەوە کە پەیوەندییان بەپرسەکانی دیکەوە هەیە.
ئەو بەرپرسانەی حکومەتی عێراق كه لەکۆبونەوەکەدا بەشداربون پێكهاتون لە، وەزیرانی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، تەندروستی، داد، جگە لەبریکاری سکرتێری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشە یاساییەکان لەوەزارەتی داراییو ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانو دیوانی چاودێری داراییو ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی لەوەزارەتەکانی نەوتو دارایی.
بەرپرسانی هەرێمیش پێکهاتبون لەوەزیری سامانە سروشتییەکان، سەرۆکی دیوانو سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانو سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لەبەغداو ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی.
ئهو شاندهى هەرێم بەمەبەستی تاووتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتو موچەی فەرمانبەران لەبەغدایە، شوان کەلاری پهرلهمانتارى كورد لهبهغدا دهڵێت، "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بڕیارە لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت".
جهختیكردوهتهوه، "هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی موچە نەماوەو ئومێدێکی گەورە هەیە کە بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەش بدرێتو ئومێدێکی گەورە لهوبارهیهوه هەیە".
