سودانی و پزیشکیان لەدژی ئیسرائیل کۆبونەوە

عیراق

15/09/2025‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەک لەسەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئێران بۆ تاوتوێکردنی ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەدەوحە کۆبونەوە و جەجتیان لەسەر گرنگی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لەفراوانبونی ئاڵۆزییەکان کردەوە.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی و مەسعود پزیشکیان باسیان لە گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد، بۆ ئەوەی لەرێی چارەسەری دیپلۆماسییەوە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەکۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئێران چونێتی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێکرا، بەتایبەتیش بوارەکانی ئابوری و گەشەپێدان.

محەمەد سەردار