شارپرێس:
ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات ئەگەر یەکێتییەکە سزای بەسەردا بسەپێنێتو ڕێکاری بازرگانیی لەدژ بگرێتەبەر.
بەهۆی هێرشی سەر کەرتی غەززەو فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی سەر ئهوشاره، کۆمسیۆنی ئەوروپی، تاووتوێی گرتنەبەری چەند ڕێکارێک لەدژی ئسیرائیل دەکات.
لهوبارهیهوه گیدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هۆشداریدا بەوڵاتانی ئەوروپا کە لەدژی ئیسرائیل هیچ ڕێکارێک نەگرنەبەر.
وهزیرى دهرهوهى ئیسرائیل جهختیكردهوه، "پێشنیازەکانی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لەڕوی ئەخلاقیو سیاسییەوە، شێواون".
ساعر هەڕەشە لەیەکێتییەکە دەکاتو لەئێکسى خۆى نوسیویەتی، "ههر جوڵهیهك دژی ئیسرائیل، زیانى گهوره بەبەرژەوەندییەکانی ئەوروپا دەگەیهنێتو هەر ڕێکارێکیش بەرامبەر ئیسرائیل بگیرێتەبەر، وەڵامی توندو شایستەی دەدرێتەوە، بۆیه ئێمە هیوادارین هیچیان ڕونهدهن".