شارپرێس:
ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) داتاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ مانگی هەشت بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، عێراق له‌پله‌ی دوه‌مدایه له‌ناو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی ڕێكخراوه‌كه‌دا.
ڕێكخراوی ئۆپێك له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماری مانگی ڕابردوی بەرهەمهێنانی نەوتی بڵاویكرده‌وه، سعودیه پێگه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا پاراستوه كە به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته نۆ ملیۆن و 709 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا.
لەڕاپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، عێراق پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و چوار ملیۆن و 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، له‌پله‌ی سێیه‌میشدا، ئیمارات سێ ملیۆن و 255 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕۆژێكدا تۆماركردوه، ئێرانیش به‌سێ ملیۆن و 218 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، دواتر كوه‌یت به‌دوو ملیۆن و 492 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا دێت.
لەڕاپۆرتەكەدا هاتوە، كەدوای ئەم وڵاتانە، نه‌یجیریا دێت به ڕی ملیۆنێك و 549 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، دواتریش لیبیا به‌ملیۆنێك ملیۆن و 299 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا به‌پله‌ی حه‌وته‌م دێت، له‌دوای ئه‌ویش جه‌زائیر دێت به 940 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، پاشان ڤه‌نزوێلا دێت به 936 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، له‌دوای ئه‌ویش كۆنگۆ دێت به 259 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌ڕۆژێكدا.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك ئاستێكی تاڕاده‌یه‌ك جێگیری پاراستوه، جیاوازییه‌كی به‌رچاو له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا هه‌یه به‌هۆی جیاوازی له توانای به‌رهه‌مهێنان و سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێناندا.
