شارپرێس:
بەتۆمەتی
ئەنجامدانی کاری گەندەڵی و لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، وەزیری ناوخۆ
بڕیاریدا بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەی فەرمانگەی شارستانی خانەقین و راژەگەی گواسترایەوە
بۆ بەغدا.
کاروان یاروەیس،
ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە،" دوابەدوای هەوڵەکانمان لەسەردانیکردنی
خانەقین و ناردنی نوسراوی رەسمی بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق و دەستەی نەزاهەی فیدرالی
لەبارەی بونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین، بەسوپاسەوە عەبدولئەمیر
شەممەری وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بەلابردنی بەرێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی
راژەکەی بۆ بەغدا ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
پەیوەندییمان بە بەرێوەبەری گشتی نفوسی دیالەوە کرد، جەختمان کردەوە، کە بەرێوەبەری
نوێ پێویستە بنەبڕی بەرتیل و گەندەڵی بکات و هاوسەنگی رابگرێ لەخانەقین کە ناوچەیەکی
هەستیارە ".
کاروان یاروەیس دەڵێت،"
بەرێوەبەری گشتی نفوسی دیالە دڵنیاییدا کە بەوردی چاودێری کاروباری نفوسی خانەقین
دەکەن و رێگەنادەن بەرتیلخواردن تەشەنەبکات و ووتیشی هەفتەی داهاتوو بەکردەیی کردنەوەی
نووسینگەی پاسەپۆرتی خانەقین ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ".