شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى مه‌نهۆڵ له‌شارى كه‌ركوك، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداو یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسى شاره‌كه‌ش ورده‌كاریى زیاتر بۆ شارپرێس ئاشكراكرد.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی ئازادی کەرکوک بەشارپرێس-ى وت، "به‌یانى ئه‌مڕۆ سێ کرێکارى عەرەب له‌كاتى پاککردنەوەی مەنھۆڵێک لەگەڕەکی دەروازەو لەکاتی پاککردنەوەی مەنھۆڵەکەدا بەھۆی گازی مەنھۆڵەکەوە دوو لەکرێکارەکان گیانیان لەدەستداوەو لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە".
شایەتحاڵک لەشوێنی ڕوداوەکە بەشارپرێس-ى ڕاگه‌یاند، کرێکارەکان دوجار لەنێو مەنھۆڵەکە دەرچون‌و کاریگەریی گازەکەیان پێوە دیاربوەو ئاگادارمکردونەتەوە کە ئەو گازە مەترسی لەسەریان دروستدەکات، بەڵام پێیانوتوم، ئێمە بژێویمان لەسەر ئەمکارەیەو ناچارین".
وتیشی:"چاودێری سەر کرێکارەکان فشاری لێکردون لەکاتی ئیشکردنداو ئەوکارەساتەی لێکەوتوه‌تەوە".
شار پرێس زانیویەتی ئەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان (عه‌بدولبارى بەرزان لەدایکبوی 2010و ڕیاز بورهان كەریم لەدایکبوی 2009یه".