لەئوردنەوە هێرشکرایەسەر ئیسرائیل و کوژراو هەیە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4173 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لەسنوری ئوردنەوە لەدەروازەی ئەللنبی چەکدارێک لەنێو بارهەڵگردا دزەیکردە نێو خاکی ئیسرائیل.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەو کەسە هێرشی کردووەتە سەر سەربازو هێزی ئەمنی ئیسرائیلی و دوو کەس کوژران.

سەرچاوەکان دەڵێن، ھێرشبەرەکە تەنھا کەسێک بووە و سەربازی ئوردنی بووە و شۆفێری بارھەڵگری گواستنەوەی ھاوکاری بووە بۆ غەززەو ھاواریان کردووە ووتویانە ئازادی بۆ فەڵەستین و ئازادی بۆ غەززە و دەستیان کردووە بەتەقەکردن.

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەوانەی کوژراون یەکێکیان سەربازێکی سوپای ئیسرائیلەو تەمەنی ٢٢ ساڵانە، ئەوەی دیکە ئەندامێکی ھێزە ئەمنییەکانە و تەمەنی ٦٠ ساڵانە.