شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، لێكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەولێرو بەغداى پەسندکرد.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراویی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، لەكۆبونەوەی ئەمرۆیدا،
لێكتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا پەسەندکرا.
لەڕاگەیەندراوەكەدا
هاتوە، سەرۆک وەزیران دوپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو
ئەرک و پابەندییە دەستورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردوە و هەموو نەرمییەکی
نواندوە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی
کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی موچە، بۆیە نابێت چیتر ئەم بابەتانە، ببنە
ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی موچەی موچۆخۆرانی هەرێمی کوردستان کە مافێکی
یاسایی و ڕەوای خۆیانە موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت".
بەپێی
ئەم لێكتێگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیری لەجێبەجێکردنی بڕیاری پێشوتری
ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا، کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم ڕادەستی
کۆمپانیای سۆمۆ بکات ( جگە لە بڕی بەکارهێنانی ناوخۆ)، ئەم قۆناغەش لەسەر
واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە).
هەر
بەگوێرەی لێكتێگەیشتنەكەش،"تا کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵیش،
هەرێمی کوردستان بەشەنەوتی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەکات".
سەبارەت
بەدۆسیەی داهاتی نانەوتی لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئەنجومەنی وەزیران
جەختیکردەوە لەسەر تێڕوانینی دەستوری و یاسایی خۆی لەسەر پۆڵێنکردنی داهاتە
نانەوتیەکان و دەستنیشانکردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی کە پشت بە ماددەکانی
(12/دووەم-د) و (21/دووەم) لەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی و ماددەی 29 لە یاسای
بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و بڕگەی سێیەمی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی
ژمارە 224 لە 2024/2/21 دەبەستێت".
