ئیسرائیل هەڕەشە لەئەوروپا دەکات

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای هەڕەشەکانی ئەوروپا لەبارەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئیسرائیل و سزادانی دوو وەزیری حکومەتەکەی نەتانیاهۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە هۆشداری توند دەدات و دەڵێت، وەڵامی گونجاومان دەبێت.


گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد،"  هەر هەنگاوێک یەکێتی ئەوروپا لەدژی ئیسرائیل بیگرێتەبەر، وەڵامی گونجاومان دەبێت و هیواخوازین ناچار نەبین بۆ پەنابردنەبەر ئەو کارە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر کۆمیسیۆنی ئەوروپا پێشنیاری کردبوو باجی گومرگی لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی ئیسرائیل بۆ یەکێتی ئەوروپا بسەپێنرێت، هەروەها پێشنیاری سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری توندڕەوی لە حکومەتەکەی بنیامین نەتانیاهوو کردوە، کە بریتین لە بێزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی و ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە.