شارپرێس:
كەشناسی شەپۆلێكی خۆڵبارین و بارانبارينی ڕاگەیاندو كەشناسێكیش بۆ شارپرێس دەڵێت،" شەپۆلەكە هەینی دەستپێدەكات و خۆڵبارین و ناسەقامگیری كەشوهەوا تا ڕۆژی یەكشەممە بەردەوما دەبێت".
كەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،" شەپۆلێكی خۆڵبارینی چڕ‌و بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە".
پشتیوان محێدین، شارەزایی كەشناسی لەلێدوانێكدا بەشارپرێسی وت،"له‌ڕۆژی هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ زۆربه‌ی ناوچه‌كان و حاڵه‌تێكی لاوازی باران و هه‌وره بروسكه به‌شێكی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه".
ئەم كەشناسە ڕاشیگەیاند،" له‌رۆژی هه‌ینیه‌وه ناسەقامگیری كەشوهەوا دەستپێدەكات و ئەگەری بارانبارین لەناوچە شاخاوییەكان هەیەو به‌هۆی زیادبونی خێرایی با شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ له‌دره‌نگانی هه‌ینیه‌وه ڕوو ده‌كاته ناوچه جیاوازه‌كان".
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەكە لەڕۆژی شه‌ممه‌وە به‌تێپه‌ڕبونی كات و به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی خێرایی با خۆڵبارینه‌كه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه و لاوازی ده‌چێت، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌دواوه به‌ته‌واوی كۆتایی پێدێت و نامێنێت دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".