شارپرێس:
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی
داهاتوو هەردوو یانەی زەوڕای عێراقی و نەسڕی سعودی لەمیانەی
یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ئاستی دوەم لەشاری بەغدا ڕوبەڕوی یەکتر
ببنەوە، یانە سعودییەکەش بڕیاریداوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکە بۆ ئەو
یارییە بهێنێتە عێراق.
غەیس عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکی دەستەی کاتی یانەی زەورا
بە شەفەق نیوزی راگەیاند،" یانەی نەسڕی سعودی لیستێکی 100 کەسی بۆ رەوانە کردوین
بۆ ئەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزا و گەشتەکەیان بۆ بەغدا رێکبخرێت، ناوی کریستیانۆ
رۆناڵدۆ لە لیستەکەدایە.
ئەوەشیخستەڕوو، هاتنی رۆناڵدۆ بۆ عێراق کاریگەری و بایەخێکی
گەورەی دەبێت، عێراقییەکانیش پێی دڵخۆش دەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو بڕیاربوو کریستیانۆ
ڕۆناڵدۆ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی یانەکەی لەگەڵ یانەی شوڕتەی عێراقی بێتە بەغدا، بەڵام یانەی
نەسر چەند کاتژمێرێک پێش گەشتی یانەکەیان هەواڵی نەهاتنی رۆناڵدۆی بۆ عێراق
ڕاگەیاند، هۆکارەکەشیان بۆ نەخۆشکەوتنی ئەو ئەستێرە جیهانییە گەڕاندەوە.