شارپرێس ـ كه‌نداڵ جودى:
دوای سەردانەکەی ئەحمەد شه‌رع سه‌رۆكى سوریا بۆ ئەمریکاو وتارە نۆ ده‌قه‌ییه‌كه‌ى لەکۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئێستا هەموان باس لەئایندەی کورد‌و مەترسییەکانی بەردەم کورد دەکەن.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆبن ڕێشڤان پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان له‌واشنتۆنه‌وه دیدارێكى له‌گه‌ڵ شارپرێس ئه‌نجامدا، ئه‌و هۆشداریده‌دات سه‌باره‌ت به‌داهاتوى ڕۆژئاواى كوردستان. ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کات دژی کوردە، پێویستە کورد بەخێرایی هەنگاوبنێت‌و ئەگەری ئەوە هەیە هاوکارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی هه‌سه‌ده ئه‌گه‌ر لەسەر بنەمای شەڕی داعش بێت، کۆتایی پێبێت".
ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى شارپرێس له‌گه‌ڵ ڕۆبن ڕێشڤان:
شارپرێس: بەڕێز ڕۆبن، با لەسەردانەکەی ئەمدواییەی سەرۆکی سوریا، ئەحمەد شه‌رع بۆ واشنتۆن دەستپێبکەین، ئەم سەردانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ڕێشڤان: سەردانەکە بۆ شه‌رع زۆرباش بوو، دوای ئەوەی سەرۆک تره‌مپ لەمانگی ئەیلولدا سەردانی سعودیەی کرد، ئەم سەردانە بەواتای شەرعیەتی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دێت‌و دەرگاکانی بۆ کراوەتەوە، چونکە دوای 60 ساڵ، شه‌رع بەناوی سوریاوە بەشداریی لەکۆبونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان کرد.
لەهەمانکاتدا شه‌رع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوەو لۆبی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا کرد، ئەم سەردانە شەرعیەتی شه‌رعى بەهێزترکرد، بەڵام بۆ کورد خراپبوو، بەوپێیەی شه‌رع داواکارییەکانی کوردی وەک کێشەیەک خستەڕوو.
بۆیە پێویستە کورد لەخۆی بپرسێت بارودۆخەکەمان چۆن باشده‌بێت، چونكه ئێستا خراپ بوەو نوێنەری کورد لەکۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بونى نەبوە، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته کورد لۆبی خۆی دابمەزرێنێت، لەلایەکی دیکەوە تائێستا لەواشنتۆن به‌گشتیى تێڕوانینه‌كان بۆ شه‌رع به‌شێوه‌یه‌كه وەک نوێنەری قاعیدە دەیبینن، بەڵام بەوپێیەی سەرۆکی ئەمریکا پەیڕەوی لەشەرع دەکات‌و سیاسەتی سوریا لەسەر شه‌رع بەڕێوەدەبات، هیچ کەس ناتوانێت ڕەخنەی لێبگرێت، بەڵام لەناو جەماوەری ئەمریکادا تائێستا به‌جۆلانى ناوى ده‌برێت‌و ڕەخنەی توندیان هه‌یه لێى.
شارپرێس: كه‌واته ده‌توانین بزانین شه‌رع داوای چی لەئەمریکا کرد‌و چى به‌ده‌ستهێنا؟
ڕێشڤان: شه‌رع داوای‌کرد ئەمریکا سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرێت‌و ڕێگەی پێبدات لەوێ بمێنێتەوەو دەرگای نێودەوڵەتی بۆ بکاتەوە، بەڵام گومان لەسەر شه‌رع هەیە بەتایبەتی لەلایەن کۆنگرێس‌و سیناتۆرەکانی ئەمریکاوە، چونکە نایانەوێت سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرن‌و دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەتایبەتی جیهادیەکان، ئێستاش لەئەمریکا تره‌مپ هه‌وڵده‌دات به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م شه‌رع بشكێنێت‌و ڕێگه‌ى بۆ بكاته‌وه، بەڵام ڕای گشتیی ئەمریکا دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ن‌و تا هه‌نوكه‌ش وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد، شه‌رع وەک نوێنەری قاعیدە دەبینن.
شارپرێس: دۆخی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان لەئەمریکاوە چۆن دەبینیت؟
ڕێشڤان: ڕاستگۆیانە بڵێم، دۆخی کورد لەڕۆژئاواى كوردستان بەباشی نابینم، کات دژی کوردە، چونكه هه‌رچه‌ند پێگه‌ى شه‌رع له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هێزتربێت، ئه‌مه بۆ كورد باش نییه‌و كورد لاواز ده‌بێت له‌سوریادا، بۆ نمونه، له‌سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د، ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی کوردیان دەکرد، ئێستا هەنگاوه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنى شه‌رع‌و حوكمڕانیه‌كه‌یه‌تى، كه‌واته ئه‌مه دژى كورده‌و لاوازى ده‌كات له‌سوریادا.
بۆ ئه‌و پرسه‌ش زۆر شرۆڤه هه‌ن، به‌ڵام هه‌مویان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر لاوازی سیاسەتی کورد له‌سوریا، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێیوایه كورد له‌داواکاریەکانیدا ڕون نییه‌و نازانێت چی دەوێت، له‌مڕوه‌شه‌وه پێویسته كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان (سوریا) دیپلۆماسی‌و لۆبیکردن ده‌ستپێبكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به‌دڵنیاییه‌وه كات له‌به‌رژه‌وه‌ندیى نییه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى دۆخه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، بەمدواییانە هێرشەکانی داعش‌و گروپەکانی دیکە بۆسەر کورد دەستیان پێکردوەته‌وه، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هێرشانە فراوانترببن‌و وەک ئۆپەراسیۆنێکی هەمەلایەنە دژی کورد دەستپێبکەن، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەرەتای ساڵی ڕابردوو، تورکیا ویستی هێرشبکاتەسەر ڕۆژاڤا، بەڵام ئیسرائیل ڕێگەی نەدا ئه‌وه ڕوبدات.
شارپرێس: بۆچی کورد نەیتوانیی پێشەنگی ئیدارەی سوریا بكات‌و ببێتە حاکمی سوریا؟
ڕێشڤان: ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسرائیل‌و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، دەرفەتی گەورەیان بەکورد داوە، بەڵام هەڵەی گەورە هەیە کە کورد ئەنجامیدەدات.
بەڕای من ڕێکەوتنی 10ی ئادار هەڵەیەکی گەورەبوو، چونکە لەوکاتەدا دوای کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوه‌كانى سوریا، دۆخی بەرزاییەکانی جۆلان زۆر خراپبوو، نەتەوەیەکگرتوەکان لیژنەی لێکۆڵینەوەی دامەزراندبوو، به‌ڵام هه‌ر كورد بۆخۆى له10ى ئادار سه‌ربارى ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه، شه‌رعیه‌تى به‌شه‌رع-دا ڕێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ كرد.
دواتر لەلێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوادا، هیچ شتێکی ڕون نەبوو، بەتەواوی نەیانوت ئێمە چیمان دەوێت، به‌كورتى بڵێم، کورد نەیتوانیی لەمکاتەدا ڕۆڵی خۆی ببینێت.
شارپرێس: بۆچی کورد هێشتا لەدیپلۆماسییدا لاوازەو ناتوانێت بگاتە پێگەی بڕیار؟
ڕێشڤان: پێویستە ئەم پرسیارە لەو کوردانە بکرێت کە كارى دیپلۆماسی دەکەن، بۆچی لاوازن؟ بۆ نمونە لەئەمریکا تائێستا دیپلۆماسییەکی باش بۆ کورد نییە، لەئەمریکا دەبێ کادری بەهێزت هەبێت‌و هەمیشە لەگەڵ میدیا‌و کۆنگرێس‌و کۆمەڵگه کۆبونەوە ئەنجامبدەیت، به‌داخه‌وه ئەوە بونى نییە، ئێستا سیستمی جیهانیی ڕێسای نوێ بەکاردەهێنێت‌و کوردیش دەبێ به‌گوێره‌ى ئەو ڕێسایانە کاربکات، کورد دەبێت جیهان ڕازیی بکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی.
شارپرێس: به‌ڕێز ڕێشڤان ئێستا ئەمریکا چۆن سەیری کورد دەکات؟
ڕێشڤان: کام ئەمریکا؟ گەلی ئەمریکاو زۆربەی ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا بەچاوێکی ئەرێنییەوە سەیری کورد دەکەن، بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو تۆم باراک نوێنەرەکەی لەسوریا، هیچ گرنگی بەکورد نادەن، سیاسەتی سوریا بەدرێژایی هێڵەکانی ترەمپ دەڕوات‌و تورکیا ڕۆڵێکی زۆر گەورەی لەسوریا بەدەستهێناوەو ڕۆڵی کورد زۆر لاواز دەبێت.
ده‌بێت كورد هەمیشە لەئەمریکا لەکارنامەی کاردابێت‌و زانیاریی بداتە کۆنگرێس، لەدوایین کۆنگرەی حەسەکە بڕیاردرا کۆنگرەی نیشتمانی لەسەر ئاستی سوریا ببەسترێت، پێویسته ئەم کۆنگرەیە بەزوترینکات ببەسترێت‌و کورد سەرکردایەتی بکات.
شارپرێس: ئایا ئێستا ئەمریکا واز لەهاوکارییەکانی لەگەڵ هێزەکانی (هەسەدە) ده‌هێنێت لەشەڕی دژی داعش‌و لەبری ئەوە ده‌بێته هاوپەیمانی حکومەته‌كه‌ى شه‌رع؟
ڕێشڤان: بەڕاستی مەترسییەکی لەمشێوەیە هەیە، ترەمپ خۆی دەڵێت ئێمە چ بازرگانییەکمان لەسوریا هەیە؟ تره‌مپ بەڕونی دەڵێت ئێمە دەرفەتمان بەجۆلانى-داوەو پێویستە تورکیا‌و قەتەرو سعودیەش پارە بدەن‌و سوریاش کێشەکانی چارەسەربکات.
بۆیە دورنییە لەوەی فایلی شەڕی داعش‌و مەلەفی دیلەکانی داعش‌و خانەوادەکانیان، هەموی بدرێته دەستی حکومەتی دیمەشق.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو داوای لەدەوڵەتەکان کردوە هاوڵاتییه‌كانیان لەسوریا کە چەکداری داعشن، ببەنه‌وه وڵاته‌كانیان، بەڵام لەم بەیاننامەیەدا باسی کورد نەکراوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە گۆڕانکاری ڕودەدات‌و کورد دەبێت خۆی بۆ هەر بارودۆخێک ئامادەبکات‌و پرۆسەیەکی زۆر سەخت لەپێشە بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان.
شارپرێس: كه‌واته پێویسته كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان چى بكات‌و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختیه‌كان چۆن ده‌بێت؟
ڕێشڤان: پێویستە لەسەر ئاستی سوریا کۆنگرەی نیشتمانی ببەستن‌و نوێنەری هەموو پێکهاتەکان بەشداریی تێدابکەن، لەو کۆنگرەیەدا پێویستە بەڕونی داواكارییه‌كانى كورد له‌سوریا بخرێته‌ڕوو، ئاخۆ چ جۆرە سوریایەکیان دەوێت؟ ئایا سوریایەکیان لەژێر دەسەڵاتی قاعیدەدا دەوێت؟.
بۆیە پێویستە کورد بەڕونی باسی ئەوەبکات کە ئاخۆ چی دەوێت، لەهەمانکاتدا پێویستە کورد لەگۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان‌و لەڕوی پەیوەندیی‌و دیپلۆماسییەوە بونی خۆی بەهێزتر بکات‌و ئەجێندای خۆی دروستبکات نەک ئەجێندای لایەنەکانی تر.
شارپرێس: زۆر سوپاس، ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی‌و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ڕۆبن ڕێشڤان کە زانیاریی‌و هەڵسەنگاندنت پێداین.
ڕێشڤان: سوپاس بۆ شارپرێس ماندوو نه‌بن.
