شارپرێس:
سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوەو پرسی ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد و جەخت لەپابەندبونی هەردولا بە ڕێککەوتنەکەوە کرایەوە تا گرفتی خەڵك و موچە چارەسەر بكرێت.
لەڕاگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە بڵاوكرایەوە كەبافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی نیشتیمانیی کوردستان وتویەتی،" لەبەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووینەوەو گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا".
ئەوەش هاتووە،" لەکۆبونەوەکەدا پێویستی ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە و داواکرا هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتی نیشتمانییەوە بانگەشەیەکی شارستانییانە بەڕێوەببەن و پرۆژەو هەوڵەکانیان لەچوارچێوەی خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکاندابێت".
هەر بەپێی ڕاگهیهندراوهكه، پرسی رێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێکرا و جەخت لەپابەندبونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکەوە کرایەوە، بەشێوەیەک مافی خەڵک و دابینکردنی موچە پارێزراوبێت و خەڵک لەململانێ سیاسییەکان دوربخرێنەوە.