شارپرێس:
بڕیارە سبەی چوارشەممە،
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات و تەوەری سەرکیشی خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی
هەرێم دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبونەوەکە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت و تێیدا دەرئەنجامى پێداچونەوەو
هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایی و ئابورییەوە
دەخرێتەڕوو و لەو نێوەندەشدا بەدواداچونى ئەنجومەنى وەزیران بۆ هەنگاوەکانى خەرجکردنى
مووچەى مانگەکانى ساڵى 2025 تاوتوێ دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا لە مانگی تشرینی یەکەمداین،
بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی هەرێم موچەی مانگی هەشت و نۆی دابەش نەکردوە.
محەمەد سەردار