سودانی جارێكی دیكە لەسەر داهاتی نەوت هاتەوەدەنگ

عیراق

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناکرێت وڵاتەکە بەردەوام پشت بەنەوت ببەستێت و دەڵێت، نەوت ڕوبەڕوی بەرزو نزمی نرخ و ڕوداوەكانی ناوچەكە دەبێتەوە.


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناكرێت تا ماوەیەكی دورودرێژ پشت بەنەوت ببەسترێت وەكو تاكە سەرچاوەی داهات، چونكە نەوت ڕوبەڕوی بەرزو نزمی نرخ و ڕوداوەكانی ناوچەكە دەبێتەوە.

وتیشی، بەهۆی كورتهێنانی بودجەوە كە پەرلەمان دەنگی لەسەرداوە، خەرجییەكان بەشێوەیەكی گەورە بەرزبونەوە، هەندێك بۆ مەبەستی تایبەتی رایگشتی چەواشە دەكەن.

باسی لەوەشکرد، هەوڵەكانی بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانە خستوەتەگەڕ كە ڕاوەستابون، بەتایبەتی لەكەرتی تەندروستیدا،

ڕونیشیکردەوە، حكومەت 12 ترلیۆن دیناری لەپرۆژە خزمەتگوزارییەكاندا خەرجكردوەو توانیویەتی دەستكەوتی گەورە بەدی بهێنێت، وە لەکۆی 220 ملیار دیناری بودجە، لەساڵی 2024دا خەرجی دەوڵەت 150 ترلیۆن دینار بوە.