فەڕەنسا هێز بۆ ئۆكرانیا رەوانە دەكات و روسیا هۆشداریدەدات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 708 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرێملنی روسیا ڕایگەیاند، زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی فەرەنسا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆكرانیا ترسناكن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیكی ڕوسی، دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕوسیا پشتڕاستی كردەوە كە لەسەر فەرمانی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، پاریس خۆی ئامادە دەكات بۆ ڕەوانەكردنی هێزێكی سەربازی كە تا دوو هەزار سەرباز و ئەفسەری تێدایە بۆ ئۆكرانیا بۆ هاوكاریكردنی كیێڤ.

هەواڵگری دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: لەسەر ڕێنماییەكانی ماكرۆن، ئەركانی گشتیی هێزە چەكدارەكانی فەرەنسا خۆی ئامادە دەكات بۆ ڕەوانەكردنی هێزێكی سەربازی كە تا 2000 سەرباز و ئەفسەری تێدایە بۆ ئۆكرانیا بۆ هاوكاریكردنی كیێڤ.

 ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕبڕەی پشتی هێزەكە لە سەربازانی بەشی دەرەوەی سوپای فەرەنسان كە زۆربەیان خەڵكی وڵاتانی ئەمریكای لاتینن.

ڕونیشیكردەوە: ئێستا بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دەزگای هەواڵگری كەوتوون، هێزەكە پێشتر لە ناوچەكانی هاوسنوری ئۆكرانیا، لە پۆڵەندا جێگیر كراون و هەماهەنگیی چڕ و پڕ دەكەن.
ئ.ه