شارپرێس:
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی ڕازیکردنی حەماس دەدات بۆ چەکداماڵین.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێدەچێت بزووتنەوەکە ئامادەبێت دەسەڵاتی غەززە ڕادەست بکات.
لەبەرامبەردا، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی "سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس هیچ مافێکی پارێزراویان نییە".
کاتز جەختی لەوە کردەوە کە سوپا بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی ئەندامەکانی حەماس و وەڵامدانەوەی بۆ هەر پێشێلکارییەک.
هاوکات بزووتنەوەی حەماس بەرپرسیارێتی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییەی ڕەفەحی ڕەتکردەوە و پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەست دووپاتکردەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لەهێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیلدا لەغەززە زیاتر لە100 کەس کوژران و برینداربوون.
ئ.ە