شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بەوەزارەتی جەنگی ئەمریکا دا، دەستبەجێ دەست بەتاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی بکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''بەهۆی پڕۆگرامەکانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لەوڵاتانی دیکە، فەرمانم بەوەزارەتی جەنگی داوە، دەست بەتاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانمان بکات، ئەم پڕۆسەیە دەستبەجێ دەستپێدەکات''.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، "ئەمریکا زیاتر لەوڵاتانی دیکە چەکی ئەتۆمی هەیە، ئەمە لەماوەی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا ئەنجامدراوە".
ترەمپ هۆشداریدا کە ئەمریکا لەپێشبڕکێی چەکدا لەڕوسیاو چین نزیکبوەتەوە، وتیشى، "ڕقم لەوەبوو ئەم چەکە ئەتۆمییە، بەهۆی هێزی وێرانکەری زۆرەوە بەدەستبهێنم، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکەم نەبوو، ڕوسیا لەپلەی دوەمەو چین لەپلەی سێیەمە، بەڵام لەماوەی پێنج ساڵی داهاتودا یەکسان دەبن".