عێراق هایپەرماركێت لەسەرجەم پارێزگاكان دەكاتەوە

عیراق

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد، بەمنزیكانە هایپەرماركێت لەپارێزگاكانی عێراق دەكرێتەوە.


ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیكانە هایپەر ماركێت (هەرزان بازاڕی) لەسەرجەم  پارێزگاكان دەكرێتەوە.

ئەسیر غرێری، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی عێراقییە كردوەو دەڵێت،" وەزارەتی بازرگانی ئامادەیە بەهاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەتی بەهێز، ژیان بۆ مۆڵەكانی بازرگانی بگەڕێنیتەوە كە لەڕابردوو بەبازاڕی ناوەندی (ئەسواق مەركەزی) بەناوبانگ بوو، بەڵام بەشێوەیەكی شارستانی كە لەگەڵ دەستورو ئابوری بازاڕدا بگونجێت".

ئاماژەشی كرد، ئەمڕۆ هایپەر مارکێت خزمەتگوزارییەکی کێبڕکێی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات بەبەشداری کەرتی تایبەت و پیشەسازی ناوخۆیی، بۆ دابینکردنی باشترین کاڵا و بەهەرزانترین نرخ بۆ هاوڵاتیان.

ئاشكراشیكرد، ئەم پلانە بەهاوكاری لەگەڵ كەرتی تایبەت ئامادەكراوەو لەرێگای كردنەوەی چەند بازاڕێك لەساڵحییە و بەیاع و شاری سەدر و حوڕییەو شەعب لە بەغدا جێبەجێكراوە و بەمنزیكانە پارێزگاكانی نەجەف و كەركوك و موسڵ و ئەوانی تریش دەگرێتەوە.