شارپرێس:
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ڕایگەیاند، سوریا پەیوەست بوە بەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش‌و لەمەودوا لەدژایەتیکردنی پاشماوەکانی داعش، سوپای پاسداران، حەماس‌و حزبوڵڵا، هاوکاریی ئەمریکا دەکات.
تۆماس جەی باراک جونیۆر نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سوریا ڕایگه‌یاند، "ئه‌م هه‌فته‌یه خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌یه له‌مێژوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا".
له‌ڕاگەیه‌نراوێكدا باراک ئاماژه‌ى به‌سه‌ردانه‌کەی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکی سوریا بۆ کۆشکی سپی كردوه‌و نوسیویه‌تى، "سەرۆکی ئەمریکا هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزاکانی سه‌ر سوریای ڕاگه‌یاندوه".
باراک ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "ئەحمەد شه‌رع پابه‌ندبونی خۆی به‌په‌یوه‌ستبون به‌هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش ڕاگه‌یاندوه".
به‌وته‌ى باراک، "ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌کی مێژوییه‌و گواستنه‌وه‌ی سوریا نیشانده‌دات له‌سه‌رچاوه‌ی تیرۆر بۆ هاوبه‌شێک له‌شه‌ڕی دژه‌تیرۆر".
وه‌ک باراک ڕونیکرده‌وه، "دیمه‌شق ئێستا چالاکانه هاوکاریی ئه‌مریکا ده‌کات له‌دژایه‌تیکردنی پاشماوه‌کانی داعش، سوپای پاسداران، حه‌ماس، حزبوڵڵا‌و تۆڕه تیرۆریستییه‌کانی دیكه".
باراک ئه‌وه‌شى وتوه، "له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵیدا لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، تورکیا‌و سوریا، چوارچێوه‌ی ئه‌مریکی-تورکی-سوری داڕێژرا بۆ تێکه‌ڵکردنی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له‌په‌یكه‌ری ئابوریی‌و به‌رگریی‌و مه‌ده‌نیی نوێی سوریا‌و پێناسه‌کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا‌و سوریا‌و ئیسرائیل‌و به‌هێزکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که پشتگیریی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل‌و حه‌ماس ده‌کات، جگه له‌چه‌ندین پرسی سنوری لوبنان".
هەروەها داوای له‌کۆنگرێس کرد یاسای قه‌یسه‌ر هه‌ڵبوشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی نوێی سوریا بتوانێت ئابورییه‌که‌ی ببوژێنێته‌وه‌و گه‌لی سوریا گه‌شه بکات.
