شارپرێس:
ئه‌فسه‌رێكى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، گله‌یى‌و ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له‌ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان هه‌یه‌و پاڵپشتیش به‌بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان، ڕێكارى توندیان له‌دژ ده‌گرینه‌به‌ر، ده‌شڵێت:"ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرین".
عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌فسه‌ر له‌هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى له‌به‌رنامه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆى ڕادیۆى هاتوچۆى سلێمانى (ترافیك ئێف ئێم)دا ڕایگه‌یاند، "له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمه‌وه به‌بڕیار بۆمان هاتوه كه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكاندا".
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "به‌هۆى هه‌ندێك بارودۆخه‌وه نه‌مانویستوه ئه‌و ئیجرائاته بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام حاڵه‌تى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان هه‌ر له‌ڕوداوه‌كان‌و ئه‌نجامه‌كانى‌و ئه‌و دۆخه‌ش كه بینراوه‌و وه‌ك به‌ڵگه‌ش لاى ئێمه هه‌یه له‌هاتوچۆى سلێمانى، وایكردوه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌بێت ئیجرائاتى توندیان له‌دژ بگرینه‌به‌رو ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى گوێ به‌یاسا ناده‌ن‌و به‌رده‌وام یاساشكێنى ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌و گله‌ییانه‌ش كه له‌هاتوچۆ ده‌كرێن بۆچى ئیجرائات ناكرێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكاندا، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى هاتوچۆ وتى، "ڕه‌نگه هاوڵاتیان به‌هۆى گله‌ییان له‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه ئه‌و قسانه بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا، با دڵنیابن ئیجرائات كراوه‌و ئۆتۆمبێل هه‌یه له‌و بێسه‌ره‌تایانه، بڕى دوو ملیۆن دینار غه‌رامه‌ى كامێرا‌و یاساشكێنى داوه، هیچ ئۆتۆمبێلێكى بێسه‌ره‌تا له‌ئیجرائات ده‌ربازى نابێت".
