تەندروستی عێراق دەرفەتی دامەزراندنی ڕاگەیاند...پزیشكانی كوردیش دەگرێتەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەندروستی عێراق دەرفەتی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی کۆلێژە تەکنیکییەکانی تەندروستی و پزیشکی ڕاگەیاندو دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کەرکوکیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.


وەزارەتی تەندروستی عێراق  لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەئێستادا داواکارییەکان ئەم دەرچوانە دەگرێتەوە ( تەکنەلۆژیای تەندروستی، چارەسەری خۆراکی، چارەسەری سروشتی) و دەرچوان دەتوانن لەرێگەی بەستەری ئەلکترۆنی داواکری پێشکەش بکەن.

هاوکات سەبارەت بەدامەزراندنی بەشەکانی دیکە دەڵێت، بەپێی میکانیزمێکی ڕێکخراو دامەزراندن بۆ بەشەکانی دیکە یەک لە دوای یەک دەکرێنەوە بۆ دڵنیابون لەپرۆسەی تۆمارکردن بەئاسانی و وەرگرتنت زۆرترین ژمارەی دەرچووان.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، دەرچوانی ئەو سێ بەشەی کە دیاریکراوە لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەتوانن سودمەند بن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەرێمی كوردستان دەرچوانی بەشە پزیشكییەكان چەندین جار بۆ داواكردنی دامەزراندن گردوبونەوەو مانگرتیان ڕاگەیاندوە.