شارپرێس:
کۆمپانیای ZTE مۆبایلە نوێیەکەی
بەناوی ZTE Blade V80 Pro ڕاگەیاند، کە
خاوەنی تایبەتمەندیی بەهێز و کامێرای نایابە بۆ وێنەگرتن. مۆبایلەکە کامێرای سەرەکیی
دوو هاوێنەیی هەیە بە ڕوونیی 108 مێگاپیکسڵ، لەگەڵ کامێرای سێڵفی 16 مێگاپیکسڵ.
بۆدی مۆبایلەکە بەپێی ستانداردی IP64 دژی ئاو و تۆزە، کێشی 196 گرامە و بە شووشەی
دژە ڕووشان پارێزراوە. شاشەکەی لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی
6.75 ئینج و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکیی 1000 نیت دێت.
ئەم ئامێرە بە سیستەمی Android 16 و پڕۆسێسەری Unisoc T7280 کار دەکات، خاوەنی 8 گێگابایت ڕام و 256 گێگابایت
بیرگەی ناوەکییە کە دەتوانرێت زیاد بکرێت.
هەروەک پاترییەکەی 5000 میلیئەمپێرە و پشتگیری لە شەحنکردنەوەی
خێرا بە هێزی 22.5 وات و شەحنی پێچەوانە دەکات. مۆبایلەکە دەرچەی بیستۆک (3.5mm) و جێگای دوو سیمکارت و میمۆریی هەیە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی