شارپرێس:
کۆکە یەکێکە لە کێشە تەندرووستییە باوەکانی
منداڵان و نیشانەیەکە بۆ زۆر نەخۆشی جیاواز، لە سەرمابردنی ئاساییەوە تا کۆکەڕەشە
و تەنگەنەفەسی (ڕەبوو).
ماڵپەڕی "ئەبۆنێت.دی" (پۆرتاڵی فەرمی
دەرمانسازانی ئەڵمانیا) ڕوونیکردووەتەوە کە لە حاڵەتەکانی کۆکەی سووکی وشک، بێ تا
و نیشانەی دیکە، یان کۆکەی لەگەڵ گیرانی دەنگ و تایهێنانێکی کەم، لەم حاڵەتانەدا
خواردنەوەی شلەمەنی، دەرمانی دەردانی بەڵغەم و غەرغەرەکردن بە خوێواوک بەسوودە.
هەروەک دەڵێت پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت لەم
حاڵەتانەدا:
ئەگەر منداڵەکە نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەبێ،
بوونی دەنگی هەناسەدانی نائاسایی وەک فیکەفیک یان ناڵە و ئەگەر منداڵەکە تووشی کۆکەی
توند، تا، ئازاری سکی یان هەستکردنێکی گشتی بە نەخۆشی ببێت.
هەروەک، دەبێت دەستبەجێ پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە
بکرێت ئەگەر ئەم نیشانانە دەرکەوتن: زەردبوونی پێست یان شینبوونەوەی پێست (تایبەت
بە لێو و نینۆکەکان)، ئازاری سنگ، لووتگیرانی زۆر لە کۆرپەدا.
کۆکە میکانیزمێکی زیندووی بەرگری جەستەیە بۆ
پاککردنەوەی بۆرییەکانی هەوا لە بەڵغەم و ماددە بێزارکەرەکان، بەڵام دەرکەوتنی نیشانەکانی
کەمی ئۆکسجین (وەک شینبوونەوە) باری لەناکاو و مەترسیدارە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی