شارپرێس:
بەتۆمەتی رەوشت و هەڵسوکەوتی خراپەوە، ئەنجومەنی
کۆمیسیارانی عێراق کاندیدێکی دەرچوی رێکخراوی بەدری لە پارێزگای بەغدا دورخستەوە، کە 10 هەزار و
84 دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق لەنوسراوێکدا ئاماژەی
بەوەکردوە، بەهۆی پێشێلکردنی ماددەی حەوتی بڕگەی سێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی
عێراق و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان، بڕیاردرا بە دورخستنەوەی موهەنەد جەبار عەزاب،
کاندیدی دەرچوی ژمارە 3ی حزبی سیاسی
(رێکخراوی بەدر ) لەپارێزگای بەغدا.
هاوکات، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەو کاندیدە بەهۆی پێکهێنانی لیوایەکی وەهمی
لەناو حەشدی شەعبی بەناوی (لیوای شەهیدەکانی نەسر) دورخراوەتەوە."