بەڕێوەبەری فەرمانگەیەكی بەغدا بە لەسێدارەدان سزادرا

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تاوانەكانی ڕەسافە لەشاری بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشوی كشتوكاڵی بەغداد سەپاند.


دادگای تاوانەكانی ناوەندی لەبڕیارەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەو بەڕێوەبەرە دوای دورخستنەوەی لەپۆستەكەی لەگەڵ گروپێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتییەكەو، دوای ڕوبەڕوو بونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، بونەتە هۆی كوژرانی كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییەك و برینداربونی ژمارەیەكی تر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای ساغبونەوەی ئەو تۆمەتانە بەسەر تاوانبارەكەدا، بەگوێرەی حوكمەكانی ماددەی چوار/1 و ئاماژەدان بەماددەی دوەم /1/3/5 لەیاسای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 بڕیادراوە بەسەپاندنی سزی لەسێدارەدان بەسەر تاوانبارەكەدا.