شارپرێس:
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت،" داوای لێبوردن دەکەین کە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بوبینە هۆی
بێزارکردن و ئەرک و ماندوبونی هاوڵاتییان"، راشیدەگەیەنێت، هیچ حكومەتێكی سەركەوتوو بەبێ
یەكێتی پێكنایەت.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە كۆنگرەیەكی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،" ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کۆبونەوەی
مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی هەر سێ تەوەری (هەڵبژاردن،
پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی) کرا.
ئەوەشیخستەڕوو، یەکێتی
بەجدی کاردەکات بۆ قۆناغی خۆسازدانەوە و پەیکەربەندی حزب لەسەر بنەمای سزا و
پاداشت.
لەبارەی پۆستی سەرۆک
کۆماریش وتی،" ئەو پۆستە حەقی یەكێتییە و كاندیدمان دەبێت بۆی؛ بەڵام
تائێستا مەكتەبی سیاسی بڕیاری لە كاندیدەكە نەداوە ".