هۆشیار زێباری زانیاری نوێی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆرەوە ئاشکراکرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر دەڵێت، ئەو پەلامارە سەلمێنەری نەبوونی کۆنترۆڵی حکوومەتە بەسەر گرووپە چەکدارەکاندا، دەرفەتێکی زێڕینـیشە لەبەردەم سودانی تاوەکو لە ڕێگەی سزادانی تاوانبارانەوە، چانسی خۆی بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەم بەهێز بکات.

زێباری  لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس زانیاری نوێی خستەڕوو، دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن میلیشیاکانەوە بە مووشەکی گراد و لە خورماتووەوە ئەنجام دراوە.

ڕاشیگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئەو هێرشانە لێدان و تێکدانی ژێرخان و ئابووریی هەرێمی کوردستانەو دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە کە، حکوومەتی عێراق کۆنترۆڵی بەسەر ئەو گرووپانەدا نییە.

بەپەلە