ڕەیان کلدانی: نابێت چاوپۆشی لەهێرشی سەر کۆرمۆر بکرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 199 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕەیان کلدانی سەرۆکی بزوتنەوەی بابلیۆن لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە توندترین وشە هێرشی خائینانەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەرکۆنە دەکەین، تاوانی لەسەر بنەمای نەتەوەیی و هێرشێکی ڕاستەوخۆیە دژ بە سەقامگیری و ئارامی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.

کلدانی دەڵێت، ئەم کردارە بێ‌شەرمانە  هیچ کات نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت.

دەشڵێت، پشتگیریمان بە تەواوی لە هەموو هەنگاوەکانی پاراستنی سەرچاوە ستراتیجییەکان و بەرگری لە ژیانی هاوڵاتیانە. هەر تاقیکردنەوەیەک بۆ تێکدانی سەقامگیری و زیان بە ئابووری وڵات، وەڵامێکی دیاری دەبێت.

بەپەلە