شارپرێس:
سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر، "وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوەو توند دەبێت"، ده‌شڵێت، "ئەو میلیشیایانەى کە لەدەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن".
دواى په‌لاماره‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو بۆسه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ له‌پارێزگاى سلێمانى، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى هاته‌ده‌گ‌و له‌په‌یامێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى توند ده‌كات.
تاڵه‌بانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى، "هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، جێگه‌ی قبوڵ نییەو بەتوندترین شێوە ئیدانەی دەکەین، ئامانجی هێرشەکەش زیانگەیاندنە بەگوزەرانی هاونیشتمانیانمان لەهەرێم‌و عێراق‌و تێکدانی سەقامگیریی وڵاتەکەمان".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ تاڵه‌بانى هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەکلاکەرەوەو توند دەبێت‌و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر".
هۆشداریشده‌دات‌و داوا له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كات، "چەک تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت، ئەو میلیشیایانەى کە لەدەرەوەی سەروەری یاسا کاردەکەن، یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن".
