شارپرێس:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی توندی لەبارەی هێرشەکەی شهوى ڕابردوى سەر کۆرمۆر بڵاودهكاتهوهو دهڵێت، "پێویستە ئەمریکاو هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کەرەستەی بەرگریی بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیی هەرێم دابین بکەن".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، "بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەمو داوا لەحکوومەتی فیدراڵ دەکەم ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوەو ڕوبەڕوی دادگایان بکاتەوە".
سەرۆکی حکومەت دەڵێت، "هەروەها داوا لەهاوبەشە ئەمریکیو نێودەوڵەتییەکانمان دەکەم، کەرەستەی بەرگریی پێویستمان بۆ دابین بکەن بۆ پاراستنی ژێرخانی مەدەنیو پاڵپشتیمان بن لەگرتنەبەری ڕێکاری جدی بۆ ڕێگریکردن لەم هێرشانەی دەکرێنەسەر گەلەکەمانو پێشکەوتنەکانمان".
لهو ڕاگهیهنراوهدا بارزانى وتویهتى، "ناکرێت ڕێگە بەتیرۆریستان، یان هەر کەسێک کە لەپشت هێرشەکانی شهوى ڕابردوهوهیه بدرێت ئەم تاوانانە دوبارەبکەنەوە، یان بەکەفالەت ئازادبکرێن وەک ئەوەی لەڕابردودا ڕویداوە".