ده‌سته‌ى دادوه‌ریى 36 تانه‌ى له‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تكرده‌وه‌

عیراق

8 خولەک پێش ئێستا‌ 2335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەستەی دادوەریی، 36 تانەی لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتکردوەتەوە، وته‌بێژى كۆمسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، "تائێستا وەڵامی 122 تانەمان تەواوکردوە".


جه‌مانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن بەئاژانسی هەواڵی عێراقی وتوه‌، "کۆمسیۆن وەڵامی 406 تانەی ئامادەکردوەو وەک وەجبەی یەکەم ڕەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی کردوە".

 وتیشی، "دەستەی دادوەری 36 تانەی لەو ژمارەیە ڕەتکردوەتەوە".

ئه‌وه‌شى وت، "کۆمسیۆن تائێستا وەڵامی 122 تانەی تەواوکردوەو ڕەوانەی دەستەی دادوەریی دەکرێن بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو تانانە".

به‌وته‌ى غه‌لاى، "کۆی گشتیی ئەو تانانەی کۆمسیۆن وەڵامەکانیانی ئامادەکردوە گەیشتوەتە 528 تانە لەکۆی 872 تانە".