شارپرێس:
ئێواره‌ى دوێنێ هێزێكى ئه‌منیى یه‌كێتیى له‌سنورى گه‌رمیان ڕۆژنامه‌نوسى میدیایه‌كى پارتى-یان ده‌ستگیركرد، كه‌سوكاره‌كه‌شى ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌ئێواره‌ى دوێنێوه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ى چاره‌نوسیه‌وه نه‌بوه، به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وتوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌كه‌سوكاره‌كه‌یى‌و هه‌روه‌ها له‌لقى گه‌رمیانى پارتیه‌وه پێیدراوه، له‌كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ى دوێنێوه هێزێكى ئه‌منیى له‌سنورى گه‌رمیان، کاروان کەلاریی کادیری پارتی‌و هاوكات ڕۆژنامه‌نوسى میدیایه‌كى فه‌رمى ئه‌و حزبه‌یان له‌سنورى گه‌رمیان ده‌ستگیركردوه.
كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌شارپرێس-یان وت، "ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ى پێشوه‌خته بوه‌و تاوه‌كو به‌یانى ئه‌مڕۆش هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ى چاره‌نوسییه‌وه نه‌بوه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لقى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "هیچ هۆكارێك شكنابه‌ین بۆ ده‌ستگیركردنى، جگه له‌په‌یامه‌كانى ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌مان له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كه هه‌وڵیداوه كه‌موكوڕیه‌كانى سنوره‌كه له‌ڕێگه‌ى په‌یامه‌كانیه‌وه ئاشكرابكات".
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ى لقى گه‌رمیانى پارتى داوایكرد، "ئه‌و كادیر‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌مان ئازادبكرێت، چونكه هیچ تاوانێكى نه‌كردوه‌و هیچ تاوانێكیشى له‌سه‌ر نییه".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ڕێبوار مستەفا بەرپرسی ناوچەی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەلار وتویه‌تى، "کاروان کەلاریی لەدوێنێ سێشەمەوه ده‌ستگیركراوه، بۆیه داوا لەدامودەزگای ئەمنی شاره‌كه دەکەین هه‌رچی زوترە هەستن بەکاری خۆیان".
کاروان کەلاریی، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانەو ڕۆژنامه‌نوسى میدیایه‌كى فه‌رمی ئەو حزبەیە لەگەرمیان.