شارپرێس:
ڕوستەم ئۆمێرۆڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد، ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا بکات بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا.
ئۆمێرۆڤ دەڵێت، ڕێکخستنی سەردانی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەمریکا لە زووترین کاتدا لە مانگی نۆڤەمبەردا بۆ کۆتاییهێنان بە هەنگاوەکان و ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ترەمپ دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا.
ڕۆژی دووشەممە، زێلێنسکی پێشوازی لەو پێشکەوتنانە کرد کە لە دوای دانوستانەکانی جنێڤ لە نێوان بەرپرسانی ئۆکرانیا، ئەوروپا و ئەمریکادا بەدەست هاتوون، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی "هەوڵی زۆر زیاتر" کرد بۆ بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕوسیا.
ئەم وتووێژانە کە بەرپرسانی ئۆکرانیاو ئەمریکا و ئەوروپای لەخۆگرتبوو، دوای ڕۆژێک لە کۆبوونەوەیەک لە سویسرا هات، بەهۆی ڕەخنەی کیێڤ و ئەوروپا لە پێشنیاری ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشی ڕوسیا، کە وەک لایەنگری مەرجەکانی مۆسکۆ سەیر دەکرا.
ئ.ح