شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاشكرایكرد، به‌هۆى په‌لاماره‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر، له%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌نارده‌ى غاز بۆ كێڵگه‌كان سفر بوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه 80%ى پێدان‌و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با نامێنێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه له%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت، "ته‌نها كاره‌باى شوێنه پێویست‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ده‌ین‌و كاره‌باى ماڵان ده‌كوژێته‌وه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با زیاتر وتى، "هه‌نارده‌ى غاز بۆ وێستگه‌كان ڕاگیراوه‌و به‌رهه‌مهێنانى سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌باش له‌هه‌رێمى كوردستان ڕاوه‌ستاوه".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هێرشه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و درۆن بوه‌و دوجار هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌كه‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ى دوو موشه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه.