فڕۆکەخانەی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، دەنگۆی ڕاوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دورە لە ڕاستییەوە.


فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە،" گەشتیارانی بەڕێز ئاگادار دەکەین، ئەوەی لە چەند پەیجێکی فەیک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕادەگیرێن دورە لە ڕاستییەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" گەشتیاران دڵنیا دەکەینەوە کە بەپێی خشتەی گەشتەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەردەوامە و هیچ گرفتێک بونی نییە ".

فڕۆکەخانەی سلێمانی باسی لەوەشکرد،" هەمولایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێکاری توندی یاسایی دەگرینە بەرامبەر هەر کەس و کەناڵ و پەیجێک کە هەواڵی ناڕاست لەسەر فڕۆکەخانە بڵاودەکەنەوە و دەبێتە هۆی دروستکردنی دڵەڕاوکێ بۆ گەشتیاران ".