دانه‌غاز ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3815 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای دانەغاز ورده‌كاریى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کۆگایەک لەکێڵگەی گازی کۆرمۆر بەموشەک بەئامانجگیراوە".

 
دانە غاز دەڵێت، "بەرهەمهێنان وەستاوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە  کۆمپانیاکە لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە لەسەر هێڵە بۆ بەدواداچونی زیاتر".
 
دەقی ڕاگەیه‌ندراوەکە:
 کۆمپانیای دانه‌غاز (PJSC) بازاڕ ئاگاداردەکاتەوە کە کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لەکێڵگەی کۆرمۆر لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەموشەک بەئامانجگیراوە.

هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتوە، پرۆسەی بەرهەمهێنان بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە.
 
کۆمپانیاکە لەهەماهەنگی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکەو لەکاتی گونجاودا زانیاریی‌و نوێکاریی زیاتر بەبازاڕ ڕادەگەیەنێت.

بەپەلە