شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى وهزیرى دهرهوهى ئوستورالیا ئاشكرایكردوه، لهبڕیارێكى نوێى وڵاتهكهیدا، سوپاى پاسداران خراوهته لیستى تیرۆرهوه.
پێنی وۆنگ وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكردوه، ئوسترالیا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتگیریی تیرۆر دەکەن.
دهشڵێن، "بڕیارهكهش پاش ئەوە هات، لێکۆڵینەوە هەواڵگرییەکان دەریانخستوه کە سوپای پاسداران پلانی بۆ هێرشکردنەسەر جوەکان لەئوسترالیا داڕشتوە".
مانگی ئابی ڕابردوو، حکومەتی ئوسترالیا باڵیۆزی ئێران، ئەحمەد سادقی لەوڵاتەکەی دەرکردو هەنگاوی ناوە بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
ئەو بڕیارەش لهكاتێكدایه، دەزگای هەواڵگریی ئوسترالیا پەیوەندیی لەنێوان تارانو هێرشە ئاگرتێبەردانەکانی سەر پەرستگایەکی جوەکان لەمێلبۆرنو چێشتخانەیەک لەسیدنی دۆزییەوە.