شارپرێس:
له‌دواى په‌لاماره‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوى سه‌ر كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر کێڵگەی غازی كۆرمۆر دەکه‌ین"، دەشڵێت، "هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستییە، کە ئامانج لێی ڕێگریکردن‌و دواخستنی هەوڵەکانە بۆ سەقامگیرکردنی ئەمنی‌و ئابوریی وڵاتەکە".
لە ڕاگەیەنراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی نوسیویه‌تى، "شەوی چوارشەممە کێڵگەی گازی کۆرمۆر کەوتەبەر هێرشێکی خیانەتکاران، کە بوە هۆی سوتاندنی یەکێک لەکۆگا سەرەکییەکانی غاز لەکێڵگەکەدا".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، بەڵام ئەو هێرشە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، هێرشکردنەسەر کۆرمۆر کردەوەیەکی تیرۆریستییە، کە ئامانج لێی ڕێگریکردن‌و دواخستنی هەوڵەکانە بۆ سەقامگیرکردنی ئەمنی‌و ئابوریی وڵاتەکە".
باس له‌وه‌شكراوه، "بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کاریگەریی نەرێنی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەبێت بەتایبەت لەپارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی، به‌ڵام جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، بکەرانی ئەم هێرشەو ئەوانەی دەستیان لەوکارە خیانەتکارەو ترسنۆکییەدا هەبوە، دەدرێنە دادگا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كاتژمێر 11:30 خوله‌كى شه‌وى ڕابردوو، وه‌كو كۆمپانیاى دانه‌غاز ئاشكرایكردوه، به‌موشه‌ك هێرشکراوه‌ته‌سه‌ر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەچەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی غاز لەکێڵگەکەو هەناردەكردنیشى بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراون.
کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەوێتە سنوری ناحیەی قادرکەرەمی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لەپارێزگای سلێمانی، لەساڵی 2003وە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمدایە، لەمانگى 10ى ساڵى 2008وە دەستکراوە بەبەرهەمهێنانی غاز تیایدا.
